لەرێگەی دەروازەی قائیمەوە 366 ئاوارەی تری لوبنان گەیشتنە عیراق

09:41 - 2024-10-05
عیراق
47 جار خوێندراوەتەوە


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی لوبنان، 366 ئاوارەی تری ئەو وڵاتە لە رێگەی دەروازەی سنووری قائیمەوە گەیشتوونەتە عیراق و ھەموو پێداویستییەکیشیان بۆ دابینکراوە.

راشیگەیاندووە، 10 خێزانی تری ئاوارەی لوبنان گەیشتوونەتە پارێزگای بەسرە و لەسەر ئاستی حکومی و جەماوەریش پێشوازییەکی گەورەیان لێکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان