سەرچاوەیەکى باڵا لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عیراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بە دووجار مووچەى مانگى 7ى فەرمانبەرانى شارستانیى هەرێمى کوردستان خەرج دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کرد محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانى عیراق داوایکردووە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێمى کوردستان دروست بکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەن بەبێ ئەوەى کاریگەریی لەسەر دواکەوتنی مووچە هەبێت.
سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت و هەشتی هێزە ئەمنییەکانیش، سەرچاوەکە وتی، سودانی بە شێوەی کاتی رەزامەندی داوە تەنیا بۆ ئەو دوو مانگە چاوپۆشی لەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی عیراق بکرێت و مووچەکانیان خەرجبکرێت.