رابندرات تاغوور لەشاری کالکتا لە وڵاتی هندستان، ساڵی 1861 لەدایک بووە. خۆی هەندێک لە بەرهەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە و یەکەم شاعیری رۆژهەڵاتیی بوو کە خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشراوە.
لەسەرەتادا بەشاعیرێكی سۆفی ناسرابوو لەپاڵیشیدا چیرۆکنووس و رۆماننووسیش بوو،
هەروەها بە وتارنووسێکی باشیش ناوبانگی دەر کردبوو.
لەپاڵ ئەمانەشدا نیگارکێش و مۆزیسیانێکی باش
و شانۆ نووسێکی دیاریش بوو.
بەدامەزرێنەری ئەکادیمیای فیسیفا بهاراتی،
دادەنرێت.
هاوڕێیەکی نزیکی غاندی بوو، پشتگیرییەکی
زۆری ئەوی دەکرد لەخەباتیدا دژی بەریتانییای
کۆلۆنیاڵی. هەرئەو هەڵوێستەشی وای لێ کرد
ئەو میدالیایە بگێڕێتەوە کە لەساڵی
1915 لەلایەن بەریتانیاوە پێی بەخشرابوو.
ئەوەبوو لەساڵی 1919 خەڵاتەکەی گێڕایەوە
وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر ئەو کۆمەڵ کوژییەی بەریتانییەکان لە ئەمرتسار دژی هیندستان ئەنجامیاندا.
ئەم شاعیرە خاڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا لەپای قووڵی لە شیعرەکانیدا و بوونی هەستێکی قووڵ و پڕ
واتا هەروەها توانای بەهێزی لە گوزارشتکردن بە
زمانی ئینگلیزی.
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ئاوات حەسەن ئەمین
دیـ ـ ـ ـ ـ ـاری
خۆشە ویستەکەم
دەمەوێ شتێکت پێشکەش بکەم
لەکاتێکدا ژیان لەگەڵ خۆی رامان دەماڵێ،
دەگەینە جێیەک و ئیتر دەستەوستان دەبین
خۆشەویستییەکەشمان دەچێتە
تووناو توونی لەبیر چوونەوەوە.
بەڵام سادەییم وام لێناکات بێ هیوابم
کە بتوانم سەرنجی دڵی تۆ بۆ خۆم رابکێشم بەدیارییەکانم.
تۆ لەسەرەتای ژیانتدای و رێگاکەش هێشتا لەبەردەمتا دوور و درێژە
تۆ ئەوجامی شەرابە دەنۆشی کە ئێمە بەیەکجار پێشکەشتی دەکەین.
دواتر تۆ پشتمان تێدەکەیت و لێمان دوور دەکەویتەوە.
ئەگەر تۆ هاوڕێی خۆت هەبێت یاریی لەگەڵدا بکەیت،
خراپ نییە ئەگەر کاتێکیشت بۆ ئێمە هەبێت.
یان ئەمەت بە خەیاڵا نایەت ؟
دیارە منی ئیختیار کاتێکی زۆرم هەیە
تا ئەو رۆژانە بژمێرم کە گوزەشت
لەناو دڵیشماندا یادگارییە ئازیزەکانمان بپارێزین.
ئەو یادگارییانەی بۆ هەتا هەتایە لەدەستمان چوون.
رووبار وەکو گۆرانییەکی تیژڕەو تێدەپەڕێ
هەموو بەربەستەکان دەبڕێت،
وەلی شاخ دەمێنێتەوە و لەبیری دەمێنێت
دواتر بەخۆشەویستییەوە بۆی دەڕونێ.
سەرچاوە:قصائد من شعراء جائزه نوبل
إختارها وترجمها د. شهاب غانم مارس 2009