پایزێکی سارد

12:40 - 2024-08-29
ئەدەب و هونەر
161 جار خوێندراوەتەوە

بەتاڵ دەبێتەوە
له وەرزی کۆچی پەڕەسێلکەدا
په‌ساپورته‌کەم.

ئه‌ولین به‌فر
سنورەکان دادەپۆشێ
سپیاییه‌کەی.

هه‌ڵه‌بجه
به‌ر له‌چرۆی داره‌کان
هەڵاتنی زامەکانە.

چرۆکانی گێلاس
له‌ودیوی دیواری دراوسێ
له هەموو کات جوانترن.

سەما دەکات
به‌ هه‌موو بایه‌ک
داوینی داهۆڵ.

پایزێکی سارد
له ناو کۆڵبه‌رەکاندا
ژنان و کچان هەن.

لەیلا رەزایی

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان