بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە ئیدارییەکان

وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەردانی بەغدا دەكات

01:19 - 2024-09-01
عیراق
275 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

دوای دوو مانگ لە دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی گۆڕانكاری لەیەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە، تائێستا بڕیاری ئەو ئەنجومەنە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسەش وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی بەغدا دەكات.
سەردار سیامەند قائیمقامی هەڵبژێردراوی مەخمور بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەمەبەستی لابردنی بەربەستەكانی بەردەم دەستبەكاربوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیارە وەفدێكی ئەنجومەنی پارێزگا سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ كۆدەبێتەوە، وتیشی: پرسی گۆڕانكاری لە یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا لەڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نییە و كۆتاییهاتووە، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی بەشێك لە فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەن و رەچاوكردنی بارودۆخی پارێزگاكە، ئەو گۆڕانكارییانە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
تەئكیدیكردەوە كە بەو سەردانەی وەفدی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی، قائیمقام و بەڕێوەبەری ئەو ناحیە و قەزایانە دەستبەكاردەبن، كە بەزۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان