سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای باری کەسێتی دەکات

08:22 - 2024-09-02
عیراق
324 جار خوێندراوەتەوە

بەپێ کارنامەی کۆبوونەوەکە، سبەینێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا دەدرێت و چوار پڕۆژەیاسای دیکەش خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ دەکات.

رۆژی ٢٤ی تەمموزی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ھەموارەکە کرد کە رێگە بە ھاوسەرگیری کچانی تەمەن ٩ ساڵ دەدات، ئەوەش ناڕەزایەتی فراوانی لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی کوردستان لێکەوتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتاران و رێکخراوەکان و چالاکوانانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی بە پێشێلکردنی مافی منداڵ و ژنانی دادەنێن و داوادەکەن رێگری لە ھەموارکردنەوەکەی بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان