دوای 33 ساڵ لە داخستنی نوێنەرایەتی پێشوی خۆی بەهۆی شەڕی كەنداو لە ساڵی 1991، سویسرا كردنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە عیراق راگەیاند.
باڵیۆزخانەی سویسرا لە عێراق ئاشكرایكرد، ئامانجیان پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ عیراق و قوڵكردنەوەی هاوكارییەكان لە پرسە ئابوری و ئەمنییەكان و كۆچبەریدا
ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆخی ئەمنی عیراق باشتر بووە، دوای ماوەیەك لە ململانێی ناوخۆیی توندی وڵاتەكە ئێستا دەچێتە قۆناغێكی گەشەسەندنی ئابووری.