د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، سەردانی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد و تەئكید لە پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكان، كرایەوە.
سەرۆك كۆمار، باسی لە گرنگی گۆڕینەوەی بیروڕا كرد لەسەر ئەو پرسە گرنگانەی كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە. جەختیشی لە پابەندبوون بە دەستوور و یاسا كردەوە لە هەموو ئەو دۆسێیانەی دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانی لە بڕیارە بێلایەنەكانی دەسەڵاتی دادوەرییش كرد كە دوور لە كاریگەرییە سیاسییەكان دەدرێن.
لای خۆیەوە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دووپاتیكردەوە، كە دەسەڵاتی دادوەری؛ هەمیشە جەخت لە پابەندبوونی بە یاساوە كردووەتەوە و تەنها خۆی بڕیاردەرە و بە یەك دووریش لەگەڵ هەمووان دەوەستێت لەو دۆسێیانەی دەخرێنە بەردەستی، بەبێ گوێدانە سروشتی دۆسێكان.