شەهید محەمەد هەسنا

11:31 - 2024-09-09
ڕاپۆرت
250 جار خوێندراوەتەوە

شەهید محەمەد عەزیز شێخۆ عەزیز، لە دایكبووی ساڵی 1972ی ناحیەی زومـــــاری سەر بە پارێزگای موسڵە، لـــــە بنەماڵەیەكی كوردپـــــەروەری عـــەشـــیرەتــــــی هەســـــــــــــنایە، گەنجێكی چـــــالاك و چاونــــــــەترسی نیشــــــتمانپەروەر بوو.
ساڵی2008  پەیوەندی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە و ئەندامێكی چالاك و بوێری ناو رێكخستنەكانی یەكێتی بووە لە ناوچەكەی خۆیدا، هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگە لە دەستەی پاسەوانیی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا و لە بارەگای كۆمیتەی رێكخستنی زومار وەك پێشمەرگە لە ئەركدا بووە، ساڵی 2014 كە تیرۆریستانی داعش پەلاماری كوردستانیاندا، وەك پێشمەرگەیەكی ئازا رۆڵی بینیوە، بەتایبەت ئەوكاتەی كە تیرۆریستەكان پەلاماری موسڵ ودەوروبەریاندا بە ناحیەی زوماریشەوە.
هەر لەو پێناوەدا و لە رۆژی 7/10/2014 لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەكی تری كۆمیتەی یەكێتی لە زومار بە خۆبەخشی چوون بۆ هێنانەوەی تەرمی چەند هاووڵاتییەكی دەڤەری زاخۆ كە لەلایەن داعشەوە شەهیدكرابوون، محەمەد هەسنا و پێشمەرگەیەكی تری كۆمیتەی زومار بە ناوی ئەحمەد عەبدولكەریم، لە میحوەری (خراب تبن)بەهۆی بۆمبێكی چێندراوی داعشەوە، شەهیدكران و گەیشتنە كاروانی شەهیدانی كوردستان.
شەهید محەمەد خێزاندارە و خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە، كە ئەوانیش بەردەوامن لە خزمەتكردنی رێبازی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال.
شایانی باسە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا، ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگە و كادر و ئەندامانی خۆبەخشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سنووری  بادینان و پارێزگای موسڵ گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستاندا، بەختكرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان