ئایە جواد عەبدولقادر ساڵی 2005 لە کفری لە دایکبووە، تەمەنی 18 ساڵە، خوێندکاری پەیماناگی کۆمپیوتەرە لە کەلار و وەرزشێکی قورسی وەک لەشجوانی و هێزی لەش دەکات.
ئەم کچە وەرزشکارە سەرەتا بە یاریی تۆپی پێ دەستیپێکردووە، پاشان خۆی لەم وەرزشانەدا بینیوەتەوە، چونکە کاتێک تۆپی پێی دەکرد توشی پێکان بووە و ئەوش وایکرد لەم یارییە دوور بکەوێتەوە، ئێستا هۆڵی لەشجوانی هەیە و مامۆستای ئەم وەرزشەیە.
سەبارەت بە بەشدارییکردنی لە خول و پاڵەوانێتییەکانیشدا، بەستادیۆمی ووت؛ لەم سێ مانگەی دواییدا بەشداریی دوو پاڵەوانێتیی کوردستانم کردووە و لە یەکێکیاندا یەکەم و لەوی تریشیاندا دووەم بووم.
ئێستا ئەم کچە پاڵەوانەی کوردستان خۆی ئامادەدەکات بۆ بەشدارییکردن لە پاڵەوانێتییەکی عیراقدا، بەم نزیکانەش لەشاری هەولێر بەشداری خولێکی ناوبژیوانی دەکات و بڕوانامەی ناوبژیوانی وەردەگرێت، پێشتر بروانامەی راهێنانیشی وەرگرتووە، بەمەش دەبێتە خاوەنی هەردوو بڕوانامەکە.
حەیدەر ئەحمەد