مۆتۆ جی پی، بانیایا و خۆرخی مارتن بێ ركابەرن

11:16 - 2024-09-17
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مانگە، سێپتێمبەر-ئەیلولی 2024، دوو قۆناغی تر لە پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواری مۆتۆ جی پی بەڕێوە چوون، ئەوانیش قۆناغەكانی ئاراگۆن لە ئیسپانیا و سان میارینۆ بوو كە 12  یەمین  و 13 یەمین قۆناغ بوون بەڕێوە بچن.
ئەوەی تێبینی دەكرێت لەو 13  قۆناغەی کە تا ئێستا بەڕێوە چوون، فرانچیسكۆ بانیایا - ی ئیتاڵی و ماتۆڕسواری تیپی دۆكاتی  و خۆرخی مارتنی ئیسپانیی لە تیپی پریما پراماك رایسینگ، تەنیا دوو ركابەرن کە هەردووكیان توانیویانە كۆی خاڵەكانیان سنوری 300 خاڵ ببڕێت . 
ئەم مانگە ئەم دوو قۆناغەی پاڵەوانێتییەكە كراون:

-12 قۆناغی ئاراگۆن (1/9/2024).
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا  (تیپی گریزینی رایسینگ).
-2 خۆرخی مارتن-ئیسپانیا  (تیپی پریما براماك راسینگ).
-3 پیدرۆ ئاكۆستا-ئیسپانیا (تیپی رێدبۆڵ).

-13 قۆناغی سان مارینۆ (8/9/2024).
-1 مارك ماركیز - ئیسپانیا  (تیپی گریزینی رایسینگ).
-2 فرانچیسكۆ بانییایا - ئیتاڵیا  (تیپی دۆكاتی).
-3 ئینیا باستیانینی - ئیتاڵیا  (تیپی دۆكاتی).

ریزبەندیی
بەتەواو بوونی قۆناغی سان مارینۆ، ئێستا ریزبەندیی گشتیی یەكەم تا پێنجەم ماتۆڕسوار بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-1 خۆرخی مارتن - ئیسپانیا –(پریما پراماك رایسینگ) (312 خاڵ).
-2 فرانچیسكۆ بانییایا - ئیتاڵیا-دۆكاتی) (305 خاڵ).
-3 مارك ماركیز - ئیسپانیا - (گریسینی راسینگ)  (259 خاڵ).
-4 ئینیا باستیانینی – ئیتاڵیا (دۆكاتی) (250 خاڵ).
-5 براد بیندەر - باشووری ئەفریقیا (رێد بۆڵ كەی تی ئێم) (161 خاڵ)

ریزبەندیی تیپەكان
-1 دۆكاتی             (555 خاڵ).
-2 پراماك رایسینگ (402 خاڵ).
-3 گریسینی مۆتۆ  تو    (373).
-4 ئەپریلیا رایسینگ (258 خاڵ).
-5 رێدبۆڵ كەی تی ئێم   (219).

قۆناغی داهاتوو
ئەم مانگە قۆناغێك و مانگی داهاتووش-ئۆكتۆبەری 2024،  سێ قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن
*ئەندەنوسیا   -  29 /9      (قۆناغی 14).
*ژاپۆن          -  6/10        (قۆناغی 15).
*ئوستورالیا    -  20/10       (قۆناغی 16).
*تایلاند        -   27/10       (قۆناغی 17).

بابەتە پەیوەندیدارەکان