وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینان بۆ كوردستانی نوێ:

سەرجەم خانەنشینان لە بڕیاری هاوتاكردنی مووچە سوودمەند دەبن

11:44 - 2024-09-19
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا
وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیاری هاوتاكردنی مووچەكانیان، سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لە كوردستان سوودمەنددەبن و مووچەكانیان زیاد دەكرێت، جگە لەوانەی بەشێوەیەكی نایاسایی و بەبێ بوونی هیچ فەرمان و دۆسیەیەك خانەنشین كراون.
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێكرا، خانەنشینانی مەدەنی هاوتای بەغدا مووچەكانیان وەرگرت، ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ ئەوەی خانەنشینانی سەربازیش بگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە وەفدێكی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەگفتوگۆدایە، وتیشی: بەپشتبەستن بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی‌ و مەدەنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراق جێبەجێ دەكرێت و جگە لە هەندێك گرفتی تەكنیكی، هیچ كێشەیەكی دیكەی نییە.
راشیگەیاند: هەر بەگوێرەی یاساكە، سەرجەم خانەنشینانی هەرێم لەبڕیاری هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ بەغدا سوودمەنددەبن، جگە لەوانەی بەشێوەیەكی نایاسایی و بێ بوونی هیچ پلەیەكی وەزیفی خانەنشین كراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان