لە میدیای سورییەوە

كۆنگرەی رۆژنامەنووسیی میقاتی و شەرع

01:04 - 2025-01-15
جیهان
12 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (الوحدة) بڵاویكردەوە كە لوبنان ئامادەیە بۆ فراوانكردنی كارەكانی لەگەڵ سوریا تا بتوانن پێكەوە سنوورەكانیان بپارێزن. لەو بارەیەوە نەجیب میقاتی سەرۆكی حكومەتی چاودێری لوبنان وتوویەتی: سوریا و لوبنان هاوكاری یەكترن بۆ دڵنیایی و رێكخستنەوەی سنوورە وشكانی و ئاوییەكانی نێوان هەردوولا، ئەم قسانەی سەرۆكی حكومەتی لوبنان لە یەكەم سەردانیدا بوو بۆ سوریا لە دوای 15 ساڵ.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییە هاوبەشەكەیاندا لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع وتی: هەردوولا لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆمان كرد وەك بابەتی قاچاغچێتی نێوان هەردوو وڵات و دڵنیایی لە سنوورەكان و وەبەرهێنان لە بانكەكانی لوبناندا. بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا لیژنەمان پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان دەدەین.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان