گەرمیان، پاركی خێزانیی شەهید ئاكام دروست دەكرێت

11:45 - 2024-09-19
کوردستان
169 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز
یاسین حەمەئەمین لێپرسراوی بەشی باخچەكان لە شارەوانیی رزگاری بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: شارەوانیی ناحیەی رزگاری بەهاوكاریی فەوجی گەرمیانی هێزەكانی كۆماندۆ لە ناحیەی رزگاری لەسەر رووبەری نزیكەی چوار هەزار مەتر پاركێكی خێزانیی درووست دەكەن.
وتیشی: باخچەكە چیمەن دەكرێت و سەدان نەمامی تێدا دەچێنریت و تایبەت دەبێت بەخێزان و چەند یارییەكی بۆ منداڵان تێدادادەنرێت و دەكرێت بەناوی شەهید ئاكام عومەر-ەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان