لیستی 129

11:37 - 2024-09-29
دووتوێ
438 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد سەپان

ئەو سەد و بیست و نۆیە
ئاواتی من و تۆیە
بۆ قوت و ژیانی خەڵكە
هە مووان چاومان لە تۆیە
بۆخاك و بۆ نیشتمان
هەر یەكێتیی راستگۆیە
بۆ گوزەرانی خەڵكی 
لەهەوڵ و گفت و گۆیە
بۆ موچەی موچەخۆران
 هەردەم لە هات و چۆیە 
هەوڵی بۆ سەروەریی خاكە
نەمامی پڕ چرۆیە
سەرۆك بافڵ بۆ هەرێم
قەڵا و بیر و شكۆیە
بۆ راستكردنەوەی رێڕەو
هەمیشە راستە رێیە
خوێنی شەهیدەكانە 
پەیامی روونی پێیە
دەڵێ تەنها یەكێتیی
كارەكانی بەجێیە
خەمی سەرۆك بافڵە
بۆ كوردێک لە هەركوێیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان