دوێنێ، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەكانی بانگەشەی سلێمانی، پێشوازی لە بەشی كەلەپوور و تیپی هونەری میللی كرد.
رەفعەت عەبدوڵڵا، كار و چالاكییەكانی ئەو تیپە هونەرییەی بەرزنرخاند لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان، تەئكیدی لەوەشكردەوە: یەكێتی هەمیشە لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی هونەرمەند و ئەدیبان و نووسەران و هەموو چینوتوێژەكان لەپێناوی بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی شارستانی و هاوچەرخ.
هەروەها، رەفعەت عەبدوڵڵا باسی لەو نادادپەروەرییانە كرد كە كابینەی نۆی حكومەت ئەنجامیان دەدات و رایگەیاند: جیاكاری لەنێوان شارەكاندا و قۆرخكاری لە دەسەڵاتدا بەڕوونی دەردەكەوێت، بۆیە یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ئامانجی گەورەی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانییە لە كوردستان و كۆتاییهێنانە بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە.