کێلەکان ئاوا دەڵێن

01:07 - 2024-10-03
ئەدەب و هونەر
109 جار خوێندراوەتەوە

عەمران عەلی*


وەرگێڕانی بۆ کوردی:
ڤینۆس فایەق
 

ئێمە سوپایەکین لە شکستەکان
کێلەکان ئاوای دەگێڕنەوە و
پەنجەیان بۆ چاوی بەرد رائەکێشن
لەسەر بەرزاییەکانی وڵاتە دوورەکان
سمی ئەسپەکانمان خامۆش نەبووبوون
قووڵ بەناو مێژوودا رۆچووین 
زمانی تێکشکاویمان هەڵدەدا بە دیوارکانیدا و خشتەی خیانەتەکانمان
ئێمە جۆرێکین لە داگیرکەران
خۆمان لە نازناوەکان بەرزتر ئەبینین
بەھێواشی بۆ نانەوەی تەڵەکان
خۆمان هاندا
هەر خۆمان گڕی فتوحاتەکانمان
لە خۆمان بەردا
خۆمان خزاندە پێچ وپەناکانی تەلارەکانەوە
ھەر خۆشمان کەوتینە داوی جوانییانەوە
کێلەکان دەشڵێن: 
ھەموو ئەوەی لێرە تۆمار کراوە
مەرج نییە دەستکردی زەرەنگەرێک بێت لەبەرد تێگەیشتبێت
شوێن فریوی دان
مشتێکیان لە کێلی مەزارەکەی سەند
بیروباوەڕییان بە میراتی بۆ جێھێشتن
لەو کاتەی هیچ رێبوارێک بێ برین نابێت و لێوی پەشیمانیی دەگەزێت

*شاعیرێکی کوردی خەڵکی عامودای خۆرئاوای کوردستانە. نیشتەجێی ئەڵمانیایە و بە زمانی عەرەبیی شیعر دەنووسێت. 

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان