«کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن»

له ناو 15 فیلمی سه‌رسووڕهێنه‌ری جیهاندا

01:24 - 2024-10-03
ئەدەب و هونەر
205 جار خوێندراوەتەوە

مەنسوور جیهانی
 ـ فیلمی سینەمایی «کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن» له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری کورد «به‌همه‌ن قوبادی» له ناو 15 فیلمی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ری دژی شه‌ڕ له جیهاندایه.
 فیلمی سینەمایی «کیسەڵەکانیش دەفڕن» له ده‌رهێنانی سینه‌ماکای به ‌ئه‌زموونی کورد «به‌همه‌ن قوبادی» کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە  100فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمدا لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر لە 50 خەڵاتی جیهانیی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و ئێراندا. بەمدواییانە له لایه‌ن ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی «موڤی وێب» Movieweb له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له ناوی 15 فیلمی دژی شه‌ڕ له جیهاندا ئاماژه‌ی پێکراوه که له ناو فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانی دنیادا سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌رە.
 له وتارێکدا که له لایه‌ن «فێدریکۆ فۆزان» Federico Furzan له ماڵپه‌ڕی سینه‌مایی «موڤی وێب» Movieweb نووسراوه، هاتووه: فیلمه‌ جه‌نگییه‌کان، وردبین بن یان نا؛ هه‌میشه باشترین رێگایه‌ک بوون بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بینه‌رانه‌ی که به شوێن خوڵقاندنی راستییه‌کانی رابردووەوەن. ئه‌گه‌ر بتوانن قەناعەت پێکه‌ر بن و سه‌فه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێک له گیرۆده‌بوونی توندوتیژین، به شێوه‌ی ته‌نانه‌ت پێویستیش ناتوانن که به پێی چیرۆکە راسته‌قینه‌کانبن تاکو سه‌رنجی بینه‌ران بۆلای خۆیان رابکێشن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌مانه، فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانیش ده‌توانن باس و خواستی تایبه‌تیان له‌سه‌ر بکرێت. ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌ییه زۆر جار به‌ده‌ر له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما پیشان ده‌درێت، چونکه رێی تێدەچێت مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به چۆنییه‌تی و چلۆنی سازکردنی ئه‌م فیلمانه له ئارادا بێت. لێره‌دا ناوی 15 فیلمی دژی جه‌نگ  و سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ری جیهان ده‌بینن:
ناوی ئه‌و 15 فیلمه سینه‌ماییه‌ی لیستی ماڵپه‌ڕیی «موڤی وێب» Movieweb بریتین له:
1 - «سه‌رکه‌وتنی ئیراده» Triumph of the Will له ده‌رهێنانی «لێنی ڕیفێنشتاڵ» Leni Riefenstahl  به‌رهه‌می ساڵی 1935
2 - «راویی گه‌وه‌زن» The Deer Hunter له ده‌رهێنانی «مایکێل چیمینۆ» Michael Cimino به‌رهه‌می ساڵی 1978
3 - «لیستی شیندلێر» Schindler‌s List له ده‌رهێنانی «ستیون سپیلبێرگ» Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی 1993
4 - «باڵنده‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ» The Painted Bird له ده‌رهێنانی «واسلاڤ مارهۆڵ» Vclav Marhoul به‌رهه‌می ساڵی 2019
5 - «کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن» Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی «به‌همه‌ن قوبادی» Bahman Ghobadi به‌رهه‌می ساڵی 2004
6 - «بوونه‌وه‌رانی بێ وڵات» Beasts of No Nation له ده‌رهێنانی «کرای جۆجی فۆکۆناگا» Cary Joji Fukunaga به‌رهه‌می ساڵی 2015
7 - «شه‌ڕیی ناوخۆ» Civil War له ده‌رهێنانی «ئالێکس گاڕله‌ند» Alex Garland به‌رهه‌می ساڵی 2024
8 - «یاریی شه‌ڕ» The War Game له ده‌رهێنانی «پیتێر واتکینز» Peter Watkins به‌رهه‌می ساڵی 1966      
9 - «گۆڕی ئه‌و کرمانه‌ی که له شه‌ودا ده‌دره‌وشێنه‌وه» Grave of the Fireflies له ده‌رهێنانی «ئیسۆئا تاکاهاتا» Isao Takahata به‌رهه‌می ساڵی 1988
10 - «وه‌ره‌ و ببینه» Come and See له ده‌رهێنانی «ئێلێم کلیمۆڤ» Elem Klimov به‌رهه‌می ساڵی 1985    
11 - «پیاوانی پشت هه‌تاو» Men Behind the Sun له ده‌رهێنانی «مۆ تۆن‌فی» Mou Tun-fei به‌رهه‌می ساڵی 1988
12 - «ئـــاســـه‌واره‌کــــانی شـــه‌ڕ» Casualties of War له ده‌رهێنانی «بڕایان دی پاڵما» Brian De Palma به‌رهه‌می ساڵی 1989
13 - «بابه‌ته‌کـــان» Threads له ده‌رهێنانی «مایک جه‌کسۆن» Mick Jackson به‌رهه‌می ساڵی 1984
14 - «ئێســـــــــتا کۆتایی دنیا» Apocalypse Now له ده‌رهێنانی «فڕانسیس فۆرد کۆپۆلا» Francis Ford Coppola به‌رهه‌می ساڵی 1979
15 - «ڕزگارکردنی سه‌رباز ڕایان» Saving Private Ryan له ده‌رهێنانی «ستیون ســــپیلبێرگ» Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی 1998.

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان