دەزگای ئاسایشی هەرێم بكوژی هاووڵاتییەكەی ناحیەی خدرانی دەستگیركرد

10:06 - 2024-10-06
کوردستان
70 جار خوێندراوەتەوە

شەوی 4\5/10 سەعات 9ی شەو، لە گوندی كانی سپانی ناحیەی خدران، هاووڵاتییەك بەناوی (خالید حەمەسوور) بەهۆكاری مامەڵەی نێوان بكوژ و كوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا بەچەكی جۆری دەمانچە دەكوژرێت.
كەسی بكوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەكە شوێنی رووداوەكە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەكان چڕكرانەوە بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار، پاش 15 سەعات ئاسایشی راپەڕین توانییان لە چیای كۆسرەت دەستگیری بكەن كە ناوی (ش.خ.ح) و رووبەڕووی یاسایان كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان