وەزیری پەروەردەی عیراق وەڵامی پارێزگاری كەركوك دەداتەوە

״چەند پێداویستییەك بۆ پەروەردەی كەركوك دابینكرا״

10:08 - 2024-10-06
کوردستان
67 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

لەسەر داوای رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، ئیبراهیم جبوری وەزیری پەروەردە، بڕیاریدا بە دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانی پەروەردەی كەركوك لە رەحلە و تەختەڕەش.

لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و شارەزا لە بواری پەروەردە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پارێزگاری كەركوك هەفتانە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك كۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داواكاری و گرفتەكانیان، كە دابینكردنی ئەو پێداویستیانە لەو چوارچێوەیەدایە و پەیوەندیی بە وەزیری پەروەردەی فیدراڵەوە هەیە و داواكارییەكان جێبەجێكراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان