وەزارەتی بازرگانی: عیراق بەشی یەك ساڵ خۆراكی هەیە

12:08 - 2024-10-06
ئابووری
143 جار خوێندراوەتەوە

ئەسیر ئەلغورەیری وەزیری بازاگانیی عیراق هاووڵاتیانی دڵنیاكردەوە و رایگەیاند: عیراق بەشی یەك ساڵ خۆراكی عەمباركراوی هەیە، لەبەر ئەوە رووبەڕووی هیچ قەیرانێكی خۆراكی نابێتەوە.
ئەم لێدوانەی وەزیری بازرگانیی لە وتەیەكدا بوو لە دەستپێكی چالاكییەكانی یەكەمین دیداری نیشتمانیی كەرتی تایبەتدا پێشكەشی كرد و هۆكاری دڵنیاییەكەشی، نیگەرانیی هاووڵاتیانە لە ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، چونكە 10 رۆژ دەبێت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە.
ئیقتیساد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان