ئایلۆن ماسك تەكسیی رۆبۆتی نمایشكرد

11:24 - 2024-10-13
ئابووری
23 جار خوێندراوەتەوە

ئایلۆن ماسك سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیا تێسلای تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەم رۆژانەدا دوو نموونەی ئۆتۆمبێلی رۆبۆتی نمایشكرد، یەكێكیان تەكسییە و ئەوی تریان مینی پاسێكی 20 نەفەرییە، كە هێچیان پێویستیان بە شۆفێر نییە.
ماسك لەو بارەیەوە رایگەیاند: تەكسییەكە ناوی (سایبێر كاب) و بڕیارە لە ساڵی 2026دا بخرێتە بازاڕەوە، نرخەكەشی لە 30 هەزار دۆلار زیاتر نابێت، بەو نرخەش دەتوانێ كێبڕكێ لەگەڵ ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی چین بكات.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان