بە پێی داتا رەسمییەكان، لە روسیا رێژەی هەڵاوسان بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو كەمبۆتەوە بۆ ئاستی %8.63، واتە كەمتر لە مانگی ئاب كە رێژەكەی %9.05بووە.
بەڵام هێشتا رێژەكە زۆر بەرزترە لەوەی كە بانكی ناوەندیی روسیا پلانی بۆ دانەوە، چونكە ئامانجی بانكی ناوەندی، ئەوە بووە رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا كەم بكاتەوە بۆ ئاستی %4، هۆكاری سەرەكیش بۆ نەگەیشتن بەو ئاستە جەنگی ئۆكرانیا و روسیایە، كە خەرجییەكی زۆری دەوێت.
سكای نیوز