لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی:

یەكێتی كاری جددی لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە و بەڵێنەكانی دەكات

11:04 - 2024-10-22
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە


لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سیاسەتی یەكێتی ئەوەیە رێڕەوی حوكمڕانی راستبكرێتەوە و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنرێت، جیاكاریی لەنێوان شار و ناوچەكاندا كۆتایی پێبێت.
زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ی.ن.ك، دوێنێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لە خەڵكی كوردستان كرد و سوپاسی هەموو هەڤاڵانی یەكێتی كرد كە هەوڵیاندا بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی و وتیشی: یەكێتی كاری جددی لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە و بەڵێنەكانی دەكات، راشیگەیاند: دەنگەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی سلێمانیش، بە رێژەیەكی بەرچاو زیادیانكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان