کومەڵی دادگەری : ئەو دەنگانە هی ئێمە نیەو ئەنجامە بەراییەکان رەتدەکەینەوە

07:20 - 2024-10-22
کوردستان
84 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، پاش راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرمان سوڕما لەو ئەنجامانەی راگەیەندرا.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو رێژە دەنگە کەمانە هی ئێمە نییە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەینەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەدواداچونی ورد دەكەین لە شێوازی ساختەكارییەكانی ئەم هەڵبژاردنە و بەڵگەكان كۆدەبنەوە و سكاڵا تۆمار دەكەین، دڵنیاین ئەو دەنگانە بەدەر لە ئیرادەی دەنگدەر دیزاین كراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان