لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆك:

دەنگی یەكێتی لە سنووری بادینان زیادیكردووە

11:05 - 2024-10-22
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

تەها عەبدوڵڵا

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ، لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی، رایدەگەیەنێت: لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، دەنگەكانی یەكێتی زیادیكردووە.
جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەڵێت: زیادبوونی دەنگەكانی یەكێتی لە سنووری پارێزگای دهۆك بەجۆرێكە كە لە هەڵبژاردنی 2018دا یەكێتی لە سنووری بادینان 25 هەزار و 205 دەنگی بەدەستهێنابوو، ئەو رێژەیە لە هەڵبژاردنی 2021دا بوو بە 25 هەزار و 40 دەنگ، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زیادیکردووە، ئەوەش سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ یەكێتی. وتیشی: بوونی نوێنەری یەكێتی لە سنوورەكەماندا لە پەرلەمانی كوردستان، وادەكات باشتر بەرگریی لە مافەكانی دانیشتووانی بادینان بكات و داخوازی و داواكارییەكانیان بگەیەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان