دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: وەفاداردەبین بۆ دڵسۆزیتان

11:06 - 2024-10-22
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەكانی هەڵبژاردن لە سنووری هەولێر، لە پەیامێكی سوپاسگوزاریدا بۆ جەماوەری سەربەرزی سنووری بازنەی هەولێر، دەڵێت: لەناخی دڵمەوە سوپاسی یەك بەیەكتان دەكەم بۆ بەشداریتان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، پیرۆزباییتان لێدەكەم كە جارێكی تر متمانەیەكی گەورەتان بە یەكێتییەكەی خۆتان بەخشییەوە.
لە پەیامەكەیدا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، سوپاسی خۆڕاگریی و پەرۆشی و میواندۆستیی هەولێرییە سەربەرزەكان دەكات، كە حزبی شەهیدانیان لەبیربوو و رایدەگەیەنێت: من دەزانم سەرەڕای هەڕەشە و نانبڕین و فشارێكی زۆر، بەڵام دەنگەكانی یەكێتی دووقات بووە و بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، هەروەها ژمارەی كورسییەكانیشمان لە پەرلەمان زیادیكردووە، ئەوەش زادەی درێژكراوەی ئەو زنجیرە سەركەوتنانەیە كە لەڕابردوودا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەدەستمان هێنان.
لێپرسراوی بازنەكانی هەولێر، دڵنیایی دەدات كە قۆناغی داهاتووی یەكێتی خزمەتكردن و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەیە كە بە دەنگدەرانیان داوە و دەڵێت: بە ئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین كە وەفاداربین بۆ دڵسۆزیتان، پشت بەخوا داهاتوویەكی باشتر چاوەڕێی گەلەكەمان دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان