رەفعەت عەبدوڵڵا: سوپاس كە جارێكی تر وەفاداریتان بۆ یەكێتییەكەی خۆتان دووپاتكردەوە

11:07 - 2024-10-22
کوردستان
62 جار خوێندراوەتەوە

رفعەت عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری بازنەكانی هەڵبژاردن لە سنووری سلێمانی، لە سوپاسنامەیەكدا بۆ لێپرسراو و هەڤاڵانی بازنەكانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت: بەبۆنەی سەركەوتنە گەورەكەی یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا بەتایبەتی لە سلێمانی، پیرۆزباییتان لێدەكەم، رۆڵ و كاریگەریی ئێوە و تەواوی هەڤاڵانمان لە بازنەكانی هەڵبژاردندا دیار و بەرچاوە.
هەروەها، سوپاسی دەنگدەران دەكات و دەڵێت: سوپاستان دەكەم كە جارێكی تر وەفاداریتان بۆ یەكێتییەكەی خۆتان دووپاتكردەوە كە ئەم سەركەوتن و سەروەرییە لەلاپەڕەكانی مێژووی یەكێتیدا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە، ئومێدەوارم لە داهاتوودا بەنوێگەرییەوە ئۆرگانەكانمان رێكبخەینەوە بۆ بەهێزكردنەوەی زیاتری یەكێتی لەپێناوی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان