کۆمیسیۆن : پرۆسەی وردبینیکردنی وێستگە هەژمار نەکراوەکان سێ ڕۆژ دەخایەنێت

11:27 - 2024-10-22
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە


 ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستیکرد بە وردبینیكردنی وێستگە هەژمارنەكارەوەكانی دەنگدان ، داواش لە نوێنەری سەرجەم لایەن و حزبە سیاسییەكان كراوە كە دەتوانن ئەمڕۆ لە نزیكەوە ئامادەبن.

لە راگەیاندراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە، پرۆسەی وردبینی كردنی وێستگە هەژمار نەكراوەكانی هەڵبژاردن سێ رۆژ دەخایەنێت و  ئەمڕۆش لەسەعات 9ی سەرلەبەیانییەوە وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەكراوەكانی بازنەی دهۆك دەكرێت و سبەینێ چوارشەممە وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەكراوەكانی سلێمانی  و دووسبەی وێستگە هەژمارنەكاروەكانی بازنەی هەولێر وردبینییان بۆدەكرێت.

 ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ  دووشەممە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە، كە رێژەی لەسەدا 99.63ی تەواوی دەنگەكان بوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان