بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە

12:31 - 2024-10-22
کوردستان
150 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن تاوتوێدەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبێتەوە. لە كۆبوەنەوەكەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پڕۆسەی سیاسی تاوتوێدەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان