له په‌یامێكدا بۆ لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێم داوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
دوێنێ دووشه‌ممه، به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه له نزیكترین كاتدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنن.
له په‌یامه‌كه‌دا كه له پێگه‌ی ره‌سمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا بڵاوبۆته‌وه، هاتووە: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و شارستانییانه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه جیهان به رێزه‌وه سه‌یری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌واو ده‌كات و گه‌لی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌وه‌یه دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به زووترین كات حكومه‌ت پێكبهێنن.