بەشێك لە شەهیدانی پێشمەرگە، لە یاسای نوێی شەهیدانی عیراق سوودمەنددەبن

11:50 - 2024-10-29
کوردستان
145 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای شەهیدانی عیراق، ئاشكرایدەكات كە «لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، هەماهەنگی دەكات بۆ دانانی میكانیزمی تایبەت بە سوودمەندبوونی شەهیدانی پێشمەرگە لە یاسای نوێی شەهیدان».
عەبدولئیلا نائیلی سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: بەپێی دوایین هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدان، كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسەندی كردووە، یاساكە سەرجەم ئەو شەهیدانەی هێزەكانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان شەهیدبوون لە پارێزگاكانی كەركوك، سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا و ناوچەكانی تری ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە بۆ راییكردنی مامەڵە و تۆماركردنی ناوی شەهیدانی هێزەكانی پێشمەرگە، لە هەماهەنگی و پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتیش وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان