حسێن عەزیز
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: قۆناغی سێیەمی رێگەی پشتێنەیی کەلار لە نزیک گوندی گردەگۆزینە قیرتاوکرا. بەمەش کارکردن و قیرتاوکردنی سایدی یەکەمی رێگەی پشتێنەیی 60 مەتری کەلار کۆتایی هات و قەرەباڵغی و فشاری شەقامەکانی ناو شار کەمتر دەکاتەوە و کارئاسانی بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکات.
وتیشی: ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانیی کەلار و تیمی ئەندازیارانی شارەوانیی لە نزیکەوە چاودێری چۆنێتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەیان کردووە و ئامادەی قیرتاوکردنی دوا قۆناغی پرۆژەکە بوون.