هێمن ئەحمەد
لەسەر راسپاردەی پارێزگاری كەركوك، بینا بۆ ئەو قوتابخانانە دروست دەكرێت، كە لە كابینە و كەرەڤانەدان. بەڕێوەبەری شارەوانیش رایدەگەیەنێت: 26 پارچە زەوی دەدرێتە پەروەردەی كەركوك و ئەنجومەنیش پارەی بۆ تەرخان دەكات بەمەبەستی دروستكردنی بینای خوێندنگە.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی پارێزگاری كەركوك و بۆ كۆتاییهێنان بە خوێندن لە كەرەڤانە و كابینەدا، بڕیاری دروستكردنی 19 خوێندنگەی حكومی بە ستانداردی نێودەوڵەتی لە قەزا و ناحیەكان و سەنتەری شار دراوە، كە دامەزراندنی خوێندنگەكان بەپێی رێژەی دانیشتووان دەبێت، وتیشی: لە قۆناغی یەكەمدا 4500 خوێندكار سوودمەند دەبن.