نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆكانی سلێمانی راگەیاند، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەستی سایلۆی سلێمانی كردووە، ئەمڕۆ پارەی گەنمیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
وتیشی، بڕی 20 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و لە شەش سایلۆی سنووری سلێمانی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.