دوێنێ لە سلێمانی، مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی خاتوو سەبری عەبدولنەبی خێزانی شەهیدی سەركردە ئەنوەر زۆراب-ی كرد و چەپكەگوڵی رێز و وەفای سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-یان پێشكەشكرد.
لە سەردانەكەدا، مەكتەبی سكرتاریەت، بەڕێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵی شەهیدی سەركردە ئەنوەر زۆراب كرد لە خەبات و تێكۆشانی كوردایەتیدا وەك یەكێك لە رەمزە دیارەكانی شۆڕشی نوێ و یەكێتی و داینەمۆی سەرپێخستنی بوژانەوەی گیانی شۆڕشگێڕی و لە زیندانیشدا وەك قارەمانێك تا دوا پلەی شەهادەت بە ورەبەرزییەوە لەگەڵ هەڤاڵەكانیان شۆڕشیان جۆشدایەوە و بە خۆڕاگریی و ئازایەتییان زیندانەكانیان كردە قوتابخانەی بەردەوامی و سەرخستنی ئامانجەكانی شۆڕشی نوێ، كە یەكێتی شانازیی بەو مێژووەوە دەكات و بەردەوامی بە رێبازەكەیان دەدات.