هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەستپێدەكات

10:13 - 2024-11-05
جیهان
99 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ سێ شەممە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە سەعات 7ی بەیانی بەكاتی ئەمریكا و سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بڕیارە 47یەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێت.
لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكا زیاتر لە 230 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنیا نزیكەی 186 ملیۆن كەس ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆماركردووە
دوو كاندیدی سەرەكییەكەی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، بریتین لە دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەكان و كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان.
كۆمەڵێك ویلایەت چارەنووسی سەرۆك دیاری دەكەن: ئەوانیش نیوهامشەر، مینیسۆتا، نیڤادا، میشیگن، پەنسلەیڤانیا، ویسكۆنسن، ئەریزۆنا، جۆرجیا، كارۆلاینای باكوور، فلۆریدا و تەكساس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان