لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا، كە ماوەی دوو مانگی خایاندووە، 163 تیرۆریستی داعش لە عیراق و سوریا كوژران و 33 سەركردەی ئەو رێكخراوەش دەستگیركراون.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لە عیراق و سوریا لە دژی داعش دەستپێكردووە لە 29ی ئابەوە كە ماوەی دوو مانگ بەردەوام بووە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا روونیدەكاتەوە "لەو ئۆپراسیۆنەدا لە عیراق و سوریا، 163 تیرۆریستی داعش كوژراون و 33 سەركردەی رێكخراوەكە لەسەر ئاستی باڵا و مامناوەند دەستگیركراون.