سەردانی سەرنووسەری گۆڤاری (بەیان)ی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کوردستانی نوێ

01:13 - 2024-11-05
کوردستان
101 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا ئیسماعیل مستەفا زادە سەرنووسەری گۆڤاری (بەیان) سەردانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-ی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرنووسەری كوردستانی نوێ و جێگری سەرنووسەر تەئكید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناوی خزمەتكردنی خوێنەرانی كورد و پێشخستنی راگەیاندن بەگشتی.
(بەیان) گۆڤارێكی رۆشنبیریی كۆمەڵایەتییە، لە شاری مهابادی خۆرهەڵاتی كوردستان دەردەچێت و بە هەر چوار دیالێكتی زمانی كوردی (كرمانجی ژووروو، كرمانجی خواروو، هەورامی و كەلهوڕی)ی نووسینی نووسەران بڵاودەكاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان