و/ دانا ی شەدەڵە
چەند شیعرێکی ئەڵمانی
دەمەوێ لەگەڵ ویدا بڕۆم
لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشم دەوێت.
نامەوێت بیر لەوە بکەمەوە
ئەو خۆشەویستییە چەند لەسەرم دەکەوێت
نامەوێت لێکی بدەمەوە، ئایا ئەم کارەم باشە بۆ خۆم
نامەوێت بزانم چەندەی خۆش دەوێم
دەمەوێت لەگەڵ ئەوکەسەی خۆشم دەوێت بڕۆم
«پرسیارەکانی کرێکارێکی خویندەوار»
کی پەرده و دیوارەکانی حەوت دەروازەی
یۆنانی دروست کرد؟
لەو کتێبانەدا به تەنیا ناوی پاشاکان هاتووە.
ئایا به راستی پاشاکان
ئەو گابەردانەیان به سەر پشتی خۆیان
بۆ دیوار دروستکردن هێناوە؟!
هەموو جارێ دوای وێرانبوونی کۆشکەکەی-بابل-
کێ دیسانەوە دروستی دەکردەوه؟!
دیواری گەورەی چین تەنیا
به ناوی چەند وەستایەکەوەیه
ئایا هیچ کرێکارێک کاری تێدا نەکردووه؟
ساتێک ئەسکەندەری لاو، هندستانی داگیرکرد
ئایا به تاقی تەنیا بوو؟
مێژوو باس لەسەرکەوتنەکانی یولیۆس چیزار دەکات
تۆ بڵێیت لەو هەموو رێگا و کاتانەدا
کوڕه هەژارێک خزمەتی نەکردبێت و
چێشتلێنەرێکی نەبووبێت؟!
مێژو دەڵێت: ساتێک نیروی دەریایی سەر به
-فلیپ- ی پاشای ئیسپانیا له دەریادا نغرۆ بوو
فلیپ گریا...
ئەدی کەسوکاری هەژار و دەست و پێوەندە خنکاوەکان؟
بڵێیت هەر فلیپ بەتەنیا گریابێت؟!
له باسی سەرکەوتنی - فریدریکی دووەم -
لەشەڕی حەوت ساڵدا ناوی
هیچ جەنگاوەرێکی دیکه نەهاتووە.
تۆ بڵێیت بەتەنیا ئەو شەڕەی بردبێتەوه؟
هەر دە ساڵ جارێک و پیاوێکی گەوره بەرز دەکرێتەوه
کەسێک ناپرسێت: له سەر حیسابی کێ
وا بڵند بۆتەوە و ئەی کێ باجەکەیی داوە؟!!!
باسی فره و پرسیاری فراوان.
دوو هۆنراوەی بێرتۆلت برێشت
ئەو هەموو جوانییەت لە کوێ هێناوە
ئەو هەموو جوانییەت لە کوێبوو
ئەی شێوە میهرەبان و
هێندە رازاوە سازکراو
دونیای کەم و کورت
جێگەی جوانیتی تێدا نابێتەوە
چونکە تۆ گەنجێتیی هەمووانت برد.
ئێستا بۆ ئەوانی تر
بە تەنیا پیریی ماوەتەوە.
ئێستاکە تۆ بوویتە خاوەنی هەموو ژیان
بۆ ئەوانی دیکە شتێک نەماوەتەوە
بێجگە لە فەوتان و نەمان.
بە هێزی تۆوە خانەیەک نەماوە لاوازیی تێدا بێ
لەم دونیایەدا
چونکە تۆ هێندە تۆکمە و پتەویت
ئەوانی دی وەک چڵ و چێو دەردەکەون لەو پەنایەدا
تۆ بوویت بە ئاسمان
لەبەرئەوەیە وشەی - ئەوێ- م نایەتە سەر زمان.
هۆنراوەی: ریکاردا هوخ