کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، نمەباران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ کەمێک نمەباران ، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی.