د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ 11/11 سەردانی كۆماری ئازەربایجان دەكات.
سەردانەكەی سەرۆك كۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێكی رەسمیی ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ سەرۆك كۆماری ئازەربایجانە بۆ بەشداریكردن لە لووتكەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا (COP29)، كە لە باكۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
وەفدێكی حكومی و پەرلەمانی؛ یاوەریی سەرۆك كۆمار دەكات، كە پێكهاتووە لە د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، دكتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، فالح خەزعەلی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و راوێژكاران.