״داواكاریی دانیشتووانی كەركوك جێبەجێ دەكرێت״

10:39 - 2024-11-13
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

 ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت: لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەندا، بانگهێشتنی دوو بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی كەركوك كران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە هاووڵاتیان.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، ئەندازیار عەبدوڵڵا میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا، بانگهێشتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك و بەڕێوەبەری پەروەردە كرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە هاووڵاتیان لە چوارچێوەی ئەركەكانیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد كە دوای گەیاندنی سكاڵای دانیشتوانی كۆڵانی نزیك قوتابخانەی چراخان لە خراپیی كۆڵانەكەیان و كۆبوونەوەی ئاو و ئاوەڕۆ لە نزیك ماڵەكانیان و قسەكردن لەسەری لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگادا، دەستبەجێ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەدەنگ سكاڵاكەیانەوە چوون و راستەوخۆش كاركردن لە شەقام و كۆڵانەكەدا دەستیپێكرد، وتیشی: داواكارییەكە لەلایەن بەندەوە ئاڕاستە كرا و پرۆژەكانیش بۆ ئەو سنوورە بریتییە لە ئاوەڕۆ و پاشان كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان