شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ستایشی كار و چالاكییەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، دەکات

10:46 - 2024-11-13
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جەختیكردەوە كە سەرۆك مام جەلال، یەكێك بوو لە سەركردە كاریگەرەكانی ناوچەكە و جیهان و ئەرشیفێكی گەورە و لەبننەهاتووی هەیە و دەكرێت كاری فراوان و هەمەلایەنە لەسەر كەلەپوورە دەوڵەمەندەكەی بكرێت.
ئەو وتانەی لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ی.ن.ك، دوێنێ لەمیانەی سەردانێكیدا هات بۆ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، كە لەلایەن باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوە و یوسف زۆزانی جێگری سەرۆكی دامەزراوە و ستافی دامەزراوەكەوە پێشوازیی لێكرا.
لە دیدارێكدا كە مامۆستا جوامێر و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، لێپرسراوی ئەنجومەن ستایشی كار و چالاكییەكانی دامەزراوەكەی كرد.
هەروەها، باڵیۆز د.محەمەد سابیر، كورتە باسێكی سەبارەت بە كار و چالاكییەكانی دامەزراوەكە پێشكەشكرد، لەوانەش؛ چاپكردنی چەندین كتێب بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر سەرۆك مام جەلال، ئەنجامدانی كۆڕبەند و كۆنفرانس لەسەر ئاستی عیراق، جگە لە كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئەرشیف و ئیمزاكردنی چەندین یاداشتی لێكگەیشتن لەگەڵ زانكۆكاندا سەبارەت بە كەڵك وەرگرتن لە توێژینەوە و ئەرشیفەكانی تایبەت بە سەرۆك مام جەلال.

بابەتە پەیوەندیدارەکان