یاسین رەشید بەرزنجی
پرياسکەی خەياڵی منە،
بێ ژمارە و بێ ژمێريار
وێنەکە ناتەواو دەبێت،
منداڵێك دەگری و تەنهايی رۆحم
لەچەفتەکەی دايکم دەچێ،
رەشێکی قەترانیی
بە درێژايی تەمەنی لە کۆڵیدا بوو
لە عەباکەی کەعبە دەچوو،
رەشتر لە خەم
تەنانەت رۆژی لە دايک بوونمم، بير چۆتەوە.
قوتیدا ژمارە
بۆ ناتەوايی وێنەکە رۆیشتووە خەياڵم
بۆ دەور و زەمانێکی کۆن،
چەندە جوانە کۆڵوانەکەی پشتی دایکم
پڕ خۆزگە و خەياڵە زەمبيلەکەی دەستی.
رۆژێکیان گرێی فەقيانەی
کراسە گوڵ گوڵيیەکەيم کردەوە
گريانی منداڵییش کۆتايی پێ هات.
تەختی کراسەکەش پڕ بوو لە ئەستێرە
درەوشايەوە ئاسمانی، پڕ تيشکی خۆر، پڕ لە جوانیی
واهەستدەکەم
بێ ئەو ناتەواوە شێوەی گۆی زەویی.
پڕی کردووم لە خۆی و
چەندەها جار رامکێشاوە
چەفتە رەشەکەی سەرشانی،
تابيکاتەوە فەقيانەکەی و
پێم بدات چەند فلسێ
بۆئەوەی بیگێڕم ئاهەنگی لەدایکبوونم.
لە دڵم دەرناچێت منداڵیی و
یادی دایکم و جەفتە رەشەکەی سەرشانی.