دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی، پێشوازیكرد لە بایرەم بۆیزە سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان لە توركیا و خاتوو سەلڤا باكسی و جەلال یەڵدز جێگرانی سەرۆكی پارتەكە و مەسعود تەك ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و وەلی جۆلەمێرگی نوێنەری پارتەكە لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش درێژەدان بەو مێژووەی لەگەڵ پارتی سۆسیالیستی كوردستان لە توركیا هەیەتی.
پاشان، وەفدەكە ئاماژەیان بە چەند قۆناغێكی پرشنگداری مێژووی خەباتی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتی سۆسیالیستی كوردستان لە توركیا، كرد.