سەرۆكی نوێی شارەوانیی دەربەندیخان دەستبەكاربوو

11:41 - 2024-11-26
کوردستان
28 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد عەبدولڕەحمان

دوێنێ، لە رێوڕەسمێكدا لە دەربەندیخان، زریان سابیر شكور وەك سەرۆكی نوێی شارەوانیی دەربەندیخان لەجێگەی عوسمان عەبدوڵڵا، دەستبەكاربوو.
سەرۆكی نوێی شارەوانیی دەربەندیخان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە پلان و بەرنامەماندایە هەوڵ بدەین بۆ خزمەتكردنی زیاتری دەربەندیخان لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هەوڵ بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار و رێگەوبان دەدەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان