ئادەم عەبدولمەوالی یاریدەدەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، رووداوەكانی پارێزگای حەلەبی سوریا جێگای نیگەرانین، هاووڵاتیانی مەدەنی بوونەوەتە قوربانی، زیانێكی زۆریش بە ژێرخانی شارەكە گەیشووە خزمەگتوزاریەكان راگیراون.
ئادەم عەبدولمەوالی ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا قەیرانی سوریا یەكێكە لە قەیران گەورەكانی جیهان و گەلی سوریا بەرگەی نەهامەتی زیاتر ناگرێت و هەرچی زووە دەبێت لە نێوان لایەنەكان گفتوگۆ بكرێت.