یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزەچەكدارەكانی عیراق ی راگەیاند، سنوورەكانی نێوان سوریا و عیراق لەژێر پاراستنی هێزەكانماندایە و رێگە بە نزیكبوونەوەی گرووپە چەكدارەكان لە سنوورەكانی عیراق نادەین.
وتیشی، پێنج یەكەی سەربازیی و كەرەستەی جەنگی رەوانەی سەر سنوورەكان لەگەڵ سوریا كراون و هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەیە، چونكە ئەوان بەشێكن لە هیزەكانی عیراق.