قوباد تاڵەبانی: شەهید نەقیب محەمەد بۆ هەمیشە وەك رەمزی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەمێنێتەوە

12:47 - 2024-12-09
کوردستان
68 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی:
شەهید نەقیب محەمەد لەتیف بۆ هەمیشە وەك رەمزی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەمێنێتەوە.
دوای سێ ساڵ لە شەهیدبوونی، بە شانازییەوە و بە ئامادەبوونی خاتوو شۆخانی هاوسەری شەهید، دووەمین خەڵاتی ساڵانەی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف-مان پێشكەش بە دادگای سلێمانی و نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی و نەخۆشخانەی سوتاوی و جوانكاریی ئیمێرجنسی و رێكخراوی وچان، كرد.
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی خێزان و ژنان، ئەركی هەموو لایەكمانە، چونكە كۆمەڵگەیەكی دوور لە توندوتیژی؛ چەندین هەنگاو نزیكترە لە چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان